کەشناسی هەرێم،پێشبینیەکانی بۆ کەش و هەوای سبەینێ  بڵاوکردەوە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان کەشناسی


Oct 06, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سەبارەت بە کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم ڕایگەیاند:"

 ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزیکدەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

ڕونیشیکردەوە:" سبەی دووشەممە،ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەهەندێ ناوچە نیمچە هەور دەبێت. پلەکانی گەرما  کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ، هەروەها خێرایی با لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.
بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، بەرزترین پلەکانی گەرمای سبەی شارەکانی هەرێم بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر : 34
سلێمانی : 32
دهۆک : 33
کەرکوک : 37
هەڵەبجە : 35
زاخۆ :35
سۆران : 33
حاجی ئۆمەران : 21
گەرمیان : 38