سەرۆک کۆماری عێراق پەیامێکی پیرۆزبای ئاراستەی ئیزیدیەکانی عێراق و جیهان کرد
(0) /
ڕوانگە - دکتۆر لەتیف جەمال رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق، ڕایگەیاند:" بەبۆنەی جەژنی "جەما" گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە ئیزیدییەکان لە عێراق و جیهاندا دەکەین و ئومێدەوارین ببێتە مایەی خێر و خۆشی وئاسایش و ئاشتی بۆ هەمووان.
سەرۆک کۆماری عێراق، ئاماژەی بەوەشکرد:" لەم بۆنەیەدا دوبارە داوا دەکەین پێویستە کاری جدی و کاریگەر بکرێت لەپێناو گەڕڵنەوەی سەرجەم ئاوارە و ڕفێنراوەکان بۆ نیشتیمان و شار وماڵی خۆیان لە شنگال
دکتۆر لەتیف جەمال رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق، ڕونیشیکردەوە:" بەهیواین کاربکرێت بۆ چەسپاندنی ئاسایش و ئاوەدانکردنەوەی شارەکە.
تێبينيێك بنێرە: