ئیبراهیم رەزایی: هەر هەڕەشەیەک لەسەر  ئێران هەبێت، رووبەرووی دەبینەوە

(0) / / ئاسیا / ڕوانگە ئێران کوردستان ئیسرائیل


Oct 07, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - دەمێنێ یەکشەممە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، ئیبراهیم رەزایی، وتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، "لەگەڵ فەرماندە باڵاکانی هێزە چەکدارەکان، سوپای پاسداران، سوپا، پۆلیس، وەزارەتی بەرگری، وەزارەتی ئیتلاعات، وەزارەتی دەرەوە، وەزارەتی ناوخۆ، رێکخراوی وزەی ئەتۆم و ناوەندی لێکۆڵینەوەی پەرلەمانی ئێران کۆبوونەتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد" کۆبوونەوەکە بۆ گفتوگۆکردن بووە لەبارەی ئامادەکاری هەر کام لەو لایەنانە بۆ ئەو دۆخەی ئێستا هەیە.

وتیشی:"هەریەک لەو لایەنانە راپۆرتیان پێشکێش کردوە و ئاماژەیان بەوە کرد لە ئامادەیی تەواودان بۆ هەر ئەگەرێک.

ئیبراهیم رەزایی ڕونیشیکردۆتەوە:"هەر هەڕەشەیەک لەسەر کۆماری ئیسلامی ئێران هەبێت، رووبەرووی دەبینەوە، کاردانەوەی خێرا و تووندمان دەبێت. هیچ سازشێک ناکەین و لە بەرزترین ئاستدا و بە تووندترین شێوە وەڵامی هەڕەشەکان دەدەینەوە.