زۆر بە سادەیی و بەڕﻭﻭنی... پێداچوونەوە بە سیاسەتی خۆت نە عەیبەیە نە شكست! / عومەر عەلی
(0) /
ڕوانگە - یەکێتی، دوای كۆنگرە و كۆنفرانسی ئـۆرگانەكانی و گۆڕینی بەشێكی سەرەكیی ھەیكەل و سیستەمی بەڕێوەبردنی، دواتر ھاتووە داوای گۆڕینی سیستەمی حوکمڕانی دەكات و دەیەوێت كۆتایی بەم بەرگە بھێنێت و ستراتیژی چاککردنی ڕێڕەوی حوکمڕانیی بەرزکردۆتەوە كە خواستی زۆرێنەی ڕەھای خەڵكە.
زۆر بەکورتی: ئەڵێ ئەم حوکمڕانییە نەخۆشە، نووقسانە، لەكەدار و گەندەڵە، ئاوا بەردەوام نابێت، ئێمە جارێکی تر لەژێر ناوی بەشداری بێت یان هاوبەشی، بەشێک نابین لەم حوکڕانییە بێزرا و بێمتمانە،
یەكێتی ئـێستا پێی وایە پێداچوونەوە بە سیاسەتی خۆیدا نە عەیبە و نە شکست، وەرن لەگەڵمان بن بۆ ئەم خواستە نیشتیمانییە.
ئێمە لە بەرپرسیارێتی ڕاناکەین، ئەوەتا دروشم و كرداری خۆمان گۆڕیوە بە ئاراستەی قازانجی گشتی، بەشی خۆمان ئۆباڵی هەر کەم و کوڕییەکی ڕابردوومان لەسەر شان ناوە و خەریکی چاککردنین، دەڵێین: ئێوەش وەرنە ژێر باری ئەم ڕاستییە و با میللەتەکەمان لەوە زیاتر ماندوو نەبێت.... ئەمە پێویستی بە زمانی قوڵ نییە، پەیامێکە دەبێت زۆر بەسادەیی بگاتە گوێی هەموو لایەک.
یەکێتی بۆ ئەم هەڵبژاردنە تەنیا حیزبێکی دیاریکراو نییە، بەڵکو نوێنەری هەموو ئەوانەشە کە خەون بە ژیانێکی شایستەوە دەبینن، نوێنەری هەموو ئەوانەیە کە خواستیانە دەسەڵاتێکی شەفاف و نیشتیمانی و عادل ببینن.
لە ستراتیژی نوێی یەکێتییەوە، دادپەروەری و عەدالەت دەکەوێتە پێش دەوڵەت درووستکردنەوە، دەوڵەتی برسی زۆرن لە دنیا کە هاووڵاتییەکانی هەموو سەرمایەی خۆیان دەبەخشن لە پێناو هەڵهاتن لێی، بەڵام ئێمە نامانەوێ، دەوڵەتێکی برسی بین، ئێمە خۆمان نیمچە دەوڵەتێک بووین، لە ڕیفراندۆمێکی پڕ لە نهێنی و نادیاردا نیوەی توانا و کارتەکەمان سوتاند، ئێمە ئیتر شەڕی هاووڵاتییەکی شکۆمەند دەخەینە پێش دروستکردنی دەوڵەتێکی برسییەوە، ئـێمە لەناو خەڵك دروست بووین، لەناو خەڵكەوە گەشەمان كرد، ھێز و پشتمان خەڵك بوو، بریاریشمان داوە بگەڕێینەوە ناو خەڵك و ئـەم حیزبە ڕادەستی كۆمەڵانی خەڵك بكەینەوە، بیرتانە مام جەلال ھەمیشە دەیگوت كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان یەكێتییەكەی خۆتان، بۆیە بەڕاستی دەبێت یەكێتیی خەڵك بین. وەك ماسی و ئـاوەكە چیتر نەتوانین لەیەكتر دوور و دابڕاو بین. تا بتوانین جێی ڕەزامەندیی خودا و خەڵكیش بین.

تێبينيێك بنێرە: