شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: پێویستە هاوڵاتیان بە گڕوتینەوە بەشداری هەڵبژاردن بکەن

(0) / / هەڵبژاردن / ڕوانگە شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ هەڵبژاردن


Oct 09, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - لە میانەی پێشوازیکردنی لە خەڵک و دەنگدەران و لایەنگرانی یەکێتی لە هەولێر، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، ڕایگەیاند:"  یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەرنامەیەکی وردی هەیە بۆ خزمەتگوزاری و حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان و هەر ئەو حزبەش دەتوانێت حکومڕانییەکی بێ جیاوازی پێشکەش بکات
 
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەرۆکی لیستی 129ی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە هەولێر، ئاماژەی بەوەکرد:" 28 ساڵە بە بەرنامە جیاوازی لەنێوان خەڵکی هەولێر دروستدەکرێت و خزمەتی گەڕەکە هەژارنشینەکان ناکرێت و ستەم لە هەولێرییەکان دەکرێت.
 
وتیشی:" یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەرنامەیەکی وردی هەیە بۆ خزمەتگوزاری و حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان و هەر ئەو حزبەش دەتوانێت حکومڕانییەکی بێ جیاوازی پێشکەش بکات.
 
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەرۆکی لیستی 129ی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە هەولێر، ڕونیکردەوە:" پێویستە هاوڵاتیان بە گڕوتینەوە بەشداری هەڵبژاردن بکەن و دەنگ بە لیستی 129ی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بدەن.