نوسەر و شاعیرێکی دیاری کورد کۆچی دوایی کرد
(0) /
ڕوانگە - ئەمڕۆ سامی هادی نوسەر و شاعیری دیاری کورد و بەرپرسی تۆڕی ناوەندی ڕۆشنگەری چاودێر، بە نەخۆشییەکی کتوپڕ کۆچی دوایی کرد.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە پەیامێکی هاوخەمیدا بڵاویکردەوە" بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە پرسە و پەژارە و ماتەمینی خۆمان بۆ کۆچی دوایی نوسەر و شاعیر سامی هادی بەرپرسی تۆڕی ناوەندی رۆشنگەری چاودێر دەردەبڕین".
سامی هادی ساڵی ١٩٦٢ لە پارێزگای هەولێر لە دایکبووە، یەکێکە لە شاعیرانی دیاری کورد، خاوەنی سێ کتێبی شیعرییە بە ناوەکانی (ئایینی گیاکان، زەنگێک لە کەناری بێهوودەی و بەلەمی نادیار).
هەروەها عەبدوڵڵا تاهیر بەرزنجی بەشێک لە شیعرەکانی کردووە بە عەرەبی و بە ناوی (لا منزل یشبیة البحر) کە لە بەیروت چاپ و بڵاوکراوەتەوە.
تێبينيێك بنێرە: