سەرۆک کۆمار پێشوازی لەوەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کرد

(0) / / عێراق / ڕوانگە کوردستان عێراق هەڵبژاردن خوێندنی باڵا د.لەتیف جەمال ڕەشید


Oct 09, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - سەرۆک کۆمار د.لەتیف جەمال ڕەشید، پێشوازیکرد لەبەڕێز دکتۆر نەعیم ئەلعەبودی، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.

 لەمیانەی دیدارەکەدا کەئەمڕۆ چوارشەممە 9-10-2024 لەکۆشکی بەغداد بەڕێوەچوو، باس لەپێشهاتەکانی کەرتی فێرکردن کرا و سەرۆک کۆمار جەختی لەگرنگی هاوسەنگ کردنی زانکۆکانی عێراق لەگەڵ هاوتاکانیان لەوڵاتانی جیهاندا کردەوە لەڕێگەی فراوانکردنی ئاسۆی هاوکاری و هەماهەنگی هاوبەش بۆ  سوود وەرگرتن لەئەزموونە زانستیەکان لەم بوارەدا .
سەرۆک کۆمار ئاماژەی کرد بە پێویستی گرنگیدان بە پرۆگرامەکانی خوێندن لە زانکۆکان و پێشخستنیان بە جۆرێک کە هاوتابن لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆژی و تەکنیکی لە هەموو بوارەکاندا، و هاندانی توێژینەوە و خوێندن لەلایەن خوێندکارانەوە، جگە لەگرنگی داڕشتنی پلانی گونجاو لەنێوان هەردو وەزارەتی خوێندنی باڵا و پلاندانان بۆ جێگیرکردنی ژمارەی خوێندکارانی دەرچووی زانکۆ و دۆزینەوەی هاوسەنگی لەنێوان ئاستی وەرگرتن لە کۆلێژەکان و پێداویستییەکانی ساڵانە، هەروەها لەچوارچێوەی پەرەپێدانی تواناکانی خوێندکارانی دەرچووی زانکۆ بەتایبەت دەرچووانی کۆلێژەکانی ئەندازیاری و بەڕێزیان جەختیشی لە پێویستیی بەشداریکردنیان لە خولی پراکتیکی لەبوارە پسپۆڕییەکانیان لە گشت کەرتەکاندا کردەوە.
لەلای خۆیەوە دکتۆر ئەلعەبودی، سوپاسی ڕێنماییەکانی سەرۆک کۆماری کرد و ڕونکردنەوەیەکی سەبارەت بە بەرەوپێشچوونی کارەکانی وەزارەت و پلانەکانی داهاتوو و ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی کەرتی فێرکردن دەبنەوە لە وڵاتدا خستەڕوو.