ئێران ڕێڕەوێکی بازرگانی گرنگە و هێرش بۆسەر ئەو وڵاتە، کاریگەری خراپ لەسەر ئابووری جیهان دروست دەکات
(0) /
ڕوانگە - شارەزایەکی ئابووری جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئێران ڕێڕەوێکی بازرگانی گرنگە بۆ زۆرێک لە وڵاتانی جیهان و هەرهێرشێک بۆسەر ئەو وڵاتە، کاریگەری خراپ لەسەر ئابووری جیهان دروست دەکات.
لە وتوووێژی لەگەڵ پەیامنێری ڕوانکە، شارەزایەکی ئابووری ڕایدەگەیەنێت:" ئەمەریکا نایەوێت لە کێڵگە نەوتیەکانی ئێران بدرێت، چونکە کاریگەری لەسەر ئابووری جیهان دەبێت، هاوشێوەی کاریگەریەکانی جەنگەی ڕووسیا و ئۆکرانیا و بگرە خراپتریش.
بیلال ڕەئوف ساڵەح، پسپۆڕی ئابووری سیاسی، بۆڕوانگە ڕایگەیاند:" بەهۆی ئەو هەڕەشانەی کە ئیسرائیل دەیانکاتەسەر وڵاتی ئێران، پێویستە ئێمە چەند سینارۆیەک لەبەرچاو بگرین بۆنمونە: ئەگەر بێت و ئیسرائیل کێڵگە نەوتی و کۆگاکانی نەوت و گوێزەرەوەکانی نەوتی ئێران بکاتە ئامانج، ئەوا بێگومان نرخی نەوت لەسەر ئاستی جیهان بەرزبوونەوە تۆماردەکات، وەدواتریش کاردانەوەی ئێرانی بەدوادادێت، کە ئەگەری هەیە کێڵگە نەوتییەکان لە کەنداوی عەرەبیش ئەوانیش بر ئامانج بکەون، واتا ئەگەر ئێران خۆی نەوت هەناردە نەکات لەوەیە ڕێگە نەدات وڵاتی دیکە لە کەنداو نەوت هەناردە بکات، بۆیە بە دڵنیاییەوە نرخی نەوت بەرزبوونەوەی زۆرباش تۆماردەکات کە ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی لە هەرێمی کوردستان، وەلەوەدەچێت تا ئاستێکیش کاریگەری دروست بکات لەسەر قەیرانی دروستکردنی دابینکردنی سووتەمەنی، کە ئەمە سینارۆی یەکەم بەم شێوازە مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت."
وتیشی:" سینارۆی دووەم ئەوەیە، ئەگەر کێڵگە نەوتییەکان و پاڵاوگەکان و بەندەرەکانی ئێران بکرێنە ئامانج، کە ئەوە یەکێکە لەو هەڕەشانەی کە ئیسرائیل دەیکاتە سەر ئێران، ئەگەر ئەوە ڕووبدات ئەوا بێگومان دەبێتە هۆکارێکی گرنگ لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاو شمەک لە عێراق و هەرێمی کوردستان، وە لە ناوخۆی ئێرانیش، چونکە بەشێکی زۆری کاڵا و شمەکەکان ئەگەر ئێرانی بن یاخود ئێرانی نەبن، دواجار لە بەندەرەکانی ئێرانەوە داخڵی ئێران دەبێت و دواتر لە دەروازەکانەوە داخڵی ناو عێراق دەبن، بۆیە ئەوکاتە جورێک لە مەترسی لەسەر دابینکردنی کاڵا و شمەک دروست دەبێت، وەئەگەری هەیە حکومەتی هەرێم و عێراق ئامادەسازییان بۆ نەکردبێ، چ لە کۆگاکردن چ لە چاودێریکردنی بازاڕ ئەگەری هەیە نرخەکان گۆڕانکارییان بەسەردابێت، هەروەها بەشێک لەوکەرستانەی کە لە ئێرانەوە سەرچاوەی سەرەکین بۆ هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، گرفتیان بۆ دروست ببێت، هەم لەڕێگەی ڕێڕەوی بازرگانییەوە کە ڕێگەی ترانزلێتە، هەم لەڕووی بەروبوومی کشتوکاڵییەوە، کە لەچەند مانگی داهاتوودا کێشەمان بۆ دروست دەبێت، لەگەڵ هەندێک پێداوستی دیکە کە ئێمە سەرچاوەی سەرەکیمان ئێرانە، کە گۆڕانکاری بەسەر نرخەکانیاندا دێت و کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان."
بیلال ڕەئوف ساڵەح، ڕونیشیکردەوە:" ئەگەر باس لە سینارۆی کۆتای بکەین، هەم کێڵگە نەوتییەکان و بەندەرەکان و وێستگە ئەتۆمیەکانی ئێران بکرێنە ئامانج بێگومان پەرچەکرداری کۆماری ئیسلامی ئێرانی بەدوادادێت، ئەگەری هەیە عێراق و هەرێمی کوردستان دووبارە ببنە مەیدانێکی ڕووبەڕووبوونەوە و جەنگ و ماڵوێرانی، کە ئەمەش کێشەی گەورە بۆ ناوخۆی ئێرانیش دروست دەکات، نرخی کاڵاوشتومەکەکان لە ناوخۆدا بەرزدەبنەوە و کەمبونی کاڵا لە ناوخۆدا ڕوودەدات و بەهای تمەن گۆڕانکاری بەسەردادێت بەهۆی ئەمەشەوە کاتێک لە ئێران هەرخواستێک لەسەر شتێک زیادبێت ڕاستەوخۆ ئەم زیادبونی خواستە دەگەڕێتەوە بۆ بازاڕەکانی عێراق، واتا بە هەموو پێوەرێک ئەگەر ئەم سینارۆیانە ڕوبدات ئەوا هەرێمی کوردستان و عێراق بێبەش نابێت لەو کاریگەریانەی کە لەسەری دادەنێت."
لەبارەی کاریگەری و مەترسییەکانی هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و کاریگەرییان لەسەر بازاڕەکانی جیهان، بیلال ڕەئوف ساڵەح، پسپۆڕی ئابووری سیاسی،باسی لەوەکرد:" ئەگەر کێشە لە پاڵاوگەکانی نەوتی ئێران ڕووبدات، ئەوا بەرزبوونەوەی نرخی نەوت ڕوودەدات و بە پلەی یەکەم کاریگەری لەسەر وڵاتی چین و هندستان دروست دەکات، چونکە دوو کڕیاری سەرەکی نەوتی ئێرانن، هەم نەوتی داشکێنراوی ئێران هەم نەوتی قاچاخی ئێران، کە پێشبینی دەکرێت ڕۆژانە 1,500 یەک ملیۆن و نیو، هەناردەی نەوتی ئێران بێت چی بە فەرمی چی بە نافەرمی، کە بێگومان کارگەری دەکاتەسەر ئەو دوو گەورە ئابووریەی جیهان، هەروها هەرچەند ئێران پەیوەندییەکی بازرگانی وەهای لەگەڵ ئەمەریکادا نییە، بەڵام هەڵئاوسان لە ئەمەریکا زیاد دەکات، کە ئەوەش پێداچونەوە بە سیاسەتی نەختینەی ئەو وڵاتە دروست دەکات، هەموو ئەمانە دەکرێت کارگەرییان هەبێت لەسەر بەهای دراوەکان و نرخی کانزاکان لەجیهاندا، چونکە ئەو ئێوارەی ئێران هێرشی کردەسەر ئیسرائیل بۆرسەی نیۆرک دابەزینی 1% ی تۆمارکرد، بۆیە ئەمانە شتێکی ئاسان نین بۆیە هەموو جیهان لە خەمی ئەوەدایە کە هەوڵبدرێت حەسرێکێ ئەم جەنگە بکرێت، یاخود وەڵامی ئیسرائیل سنورداربێت و وەڵامی ئێرانی بەدوادا نەیەت، هەربۆیە ئەمەریکا نایەوێت لە کێڵگە نەوتیەکان بدرێت، چونکە کاریگەری لەسەر ئابووری جیهان دەبێت، چونکە هاوشێوەی ئەو جەنگەی ڕووسیا و ئۆکرانیا دەبێت و بگرە خراپتریش، چونکە ئێستا ئابووری جیهان پێشووتر کۆمەڵێک نەخۆشیەوە دەیناڵاند، بۆنمونە کۆرۆنا، شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا، بابەتی هەڵئاوسان لەسەر ئاستی جیهان، ئەمانە کۆمەڵێک نەخۆشین توشی ئابووری جیهان بوون.
بیلال ڕەئوف ساڵەح، پسپۆڕی ئابووری سیاسی،ئاشکرایشیکرد:" ئەگەر ئەم جەنگەی دژ بە ئێران ڕووبدات بێگومان کاریگەری لەسەرئابووری جیهان و ئەونەخشەی بۆ ئابووری جیهان هەیە زیاتر دەبێت، وە وڵاتان لە خەمی گەشەکردنی ئابووریەکەیاندان و ئەگەری هەیە پاشەکشێ دروست بکات، هەروەها ئەم جەنگە بەدیایکراوی کاریگەری لەسەر وڵاتانی دیکە دەبێت، بۆنمونە تورکیا هاوردەکارێکی باشی غازی ئێرانە و بێبەش نابێت لەو کاریگەریانە،.چونکە ئێران ڕێڕەوێکی بازرگانی گرنگە و کاریگەری لەسەر ئابوری ئەوانیش دروست دەکات."
تێبينيێك بنێرە: