برینداری ڕووداوە هاتووچۆکەی پەروێزخان گیانی لەدەستدا

(0) / / كوردستان / ڕوانگە هاتوچۆ کوردستان پەروێزخان


Oct 10, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - ئەو کەسەی لە ڕووداوە هاتووچۆکەی دوێنێ بەیانی  ڕێگای مەرزی نێو دەوڵەتی پەروێزخان برینداربوو گیانی لەدەست دا

هاتووچۆی گەرمیان، بڵاویکردەوە:" دوای ئەوەی دوێنێ بەیانی (چوارشەمە) بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (تەکسی کرۆلا و کیا تایبەت) کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکیش بریندابوو، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بریندارەکەی دیکە کە شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری کیا کەبوو لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار گیانی لەدەستدا.

هاتووچۆی گەرمیان، ڕونیشیکردۆتەوە:"ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە لەدایک بووی ساڵی ١٩٨٣ و دانیشتووی قەزای کەلارە.