ئەمەریکا داوا لە عێراق دەکات خۆی بە دوور بگرێت لە ململانێکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل
(0) /
ڕوانگە - باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا ماوەی سێ ڕۆژە بە بەردەوام داوا لە حکومەتی عێراقی دەکات خۆیان بە دوور بگرن لەو گرژی و ئاڵۆزیانەی نێوان ئیسرائیل و ئێران.
سەرچاوەیەکی سیاسیی لە عێراق، ئاشکرایکردووە:" باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق، پەیامی هۆشداریی ڕونی سەبارەت بەگرژییەکانی ئێستاو بۆردومانی یەکتری نێوان ئێرانو ئیسرائیل خستوهتەڕوو، هەروەها باڵیۆزخانەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، عێراق وڵاتێکی گرنگە بۆ ئیدارەی ئەمریکا، هەروەها هەوڵدەدات عێراق بکاتە وڵاتێکی بێلایەنو دوری بخاتەوە لەلێکەوتەکانی پەرەسەندنی ململانێکان کە ئەگەری هەیە لەهەر ساتێکدا فراوان ببێت.
ئەو سەرچاوەیە جهختیكردوهتهوه، باڵیۆزخانەکە فشاردەخاتەسەر حکومەتی عێراق بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی دژ بەمیلیشیا عێراقییەکان، هەروەها هەوڵی وەستاندنی هێرشەکان لەخاکی عێراقەوە بۆ سەر ئامانجە ئیسرائیلییەکان دەدات بۆ دورکەوتنەوە لەکاردانەوەکان کە لەوانەیە ببێتە هۆی دروستبونی لێکەوتەی گەورە لەناوچەکەدا.
تێبينيێك بنێرە: