کتێبی ئەفسانەی مرۆڤدۆستی ڕۆژئاوا، بڵاو کرایەوە
(0) /
ڕوانگە - بەرزان ئەمین، نوسەری کتێبی ئەفسانەی مرۆڤدۆستی ڕۆژئاوا، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:" بابەتەکانی ئەم کتێبە بابەتی سیاسی ئابوورییە."
وتیشی:" من لەم کتێبەدا شەش تەوەرم خستۆتەڕوو و وەهەروەها بەشێوەی گشتی هەر شەشبابەتەکە بەشێوەیەکی گشتی پەیوەندی تندوتۆڵیان بەیەکەوە هەیە."
نوسەر، ڕونیشیکردەوە:" من دەمەوێت لەم بابەتانەدا ئەو هەدەفەبپێکم کە بۆچی ئەمەریکا و ڕۆژئاوا هەیمەنەیان هەیە بەسەر جیهاندا، من لێرەوە هاتووم قسە لەسەرئەوەبکەم کە زلهێزەکانی دنیا ئێسا بوون بە ناوەندی گەورەترین کەڵەکە کردنی گەورەترین سەرمایەلە ئاستی دنیا، هەروەها کۆمەڵێک دامودەزگای نێودەوڵەتی هەیە مۆنۆپۆڵیان کردووە، لەگەڵ ئەوەشدا سیستەمی دارایی جیهان و بانک و ناوەندە داراییەکانی دونیایان مۆنۆپۆڵکردووە، بۆیە دراوی دۆلار و یۆرۆ بووە بە گەورەترین و بەهێزترین دراو لە ئاستی جیهاندا ئەمەش وایکردووە پێگەی ئابووری ئەوان زۆر بەهێزبێت."
بەرزان ئەمین، نوسەر، باسی لەوەشکرد:" ئەم کتێبە لە ناونیشانەوە هەڵگری ناونیشانێکی سەرنج ڕاکێشە و ناوەڕۆکەکەشی کۆمەڵێک بابەتە کە لە دونیای ئێستادا کەم کەس دێت بەم شێوازە ڕادیکاڵانە لەڕوانگەی هۆکاری ئابوورییەوە قسە لەسەر کۆمەڵێک پرسی نێودەوڵەتی بکات و ئەم بابەتانە کۆمەڵێک بابەتی گرنگن بۆ دونیا و بۆ کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی، بۆیە من دڵنیام نەک بە تەنها ئەوەی من نوسیومە، بەڵکو ئەگەر خەڵکێکی دیکەش دەست بۆ نوسینی ئەو بابەتانە ببات ئەوا پێشوازی باشی لێدەکرێت."
تێبينيێك بنێرە: