لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی کارەبای نیشتمانی دەگەیندرێتە ٢٤ گوندی سنوری ئیدارەی گەرمیان
(0) /
ڕوانگە - چۆمان ئەحمەد، بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن لە ئیدارەی گەرمیان، بۆ ڕوانگە، ڕایگەیاند:" دوێنێ ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ بەئامادەبوونی جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و قایمقامی قەزای کفری و بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای گەرمیان و شارەوانیەکانی گەرمیان و بەڕێوەبەری ناحیەی ئاوەسپی و ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی سنورەکە، لە گوندی قولیجانی حاجی ئەمین سەربە ناحیەی ئاوەسپی، رێورەسمی تایبەت بە گەیاندنی کارەبا بە ٢٤ گوندی سنوری ئیدارەی گەرمیان بەڕێوەچوو.
وتیشی:" پرۆژەکە لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بەسەرپەرشتی ئیدارەی گەرمیان، لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیانەوە جێبەجێدەکرێت و کارکردن تیایدا بەردەوامە.
چۆمان ئەحمەد، ڕونیشیکردەوە:" پرۆژەکە بە گوژمەی ٣ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینار لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی کارەبا ساڵی رابردوو چوەتە بواری جێبەجێکردن و لەماوەی رابردوودا ١١ گوندی تەواو بووە و ئەمڕۆش هەشت گوندی تر کارەبای پێگەیشت، لەئایندەیەکی نزیکیشدا ئەو پێنج گوندەی دەمێنێتەوە کارەبای پێدەگات.
تێبينيێك بنێرە: