وتەبێژی حکومەتی هەرێم: بەغدا پارەکە دەنێرێت

(0) / / كوردستان / جوتیار عادل


Jun 25, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە بەم نزیکانە حکومەتی بەغدا ئەو 200 ملیار دینارە کە بۆ هەرێم دیاری کراوە، ڕەوانەی هەولێر دەکات.

جوتیار عادل بە میدیای پارتی دیمۆکراتی کوردستانی ڕاگەیاند کە حکومەتی هەرێم پابەندە بەوەی کە هەر 30 ڕۆژ جارێک مووچە دابەش بکات.

ناوبراو وتی کە پرۆژەی پێشنیارکراوی بودجەی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی دەنگدان و پەسەندکردنی ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت./.