کۆمسیۆن: زیاتر لە 12 هەزار رێکخراو چاودێرى هەڵبژاردنەکان دەکەن
(0) /
ڕوانگە - کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند، زیاتر لە 11 هەزار بریکاری حیزب و هەزار چاودێری رێکخراوی ناوخۆیى و نێودەوڵەتی چاودێریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن.
کۆمیسیۆن راشیگەیاند، نزیکەی 11 هەزار بریکاری حیزبەکان و زیاتر لە هەزار و 100 چاودێری رێکخراوە ناوخۆییەکان دەچنە بنکە و ناوەندەکانی دەنگدان لە هەر چوار پارێزگای هەرێمی کوردستان.
هەروەها ئەوەشى راگەیاند، لەوپەڕى ئامادەباشیدان و بانگهێشتنامەیان بۆ سەرجەم رێکخراو و کۆنسووڵخانەکان ناردووە بۆ ئەوەی بێن و چاودێری هەڵبژاردن بکەن.
تێبينيێك بنێرە: