دانا عەدولکەریم: بۆ دەستلەکارکێشانەوە، ته‌نها پابه‌ندم به‌بڕیاری جڤاتی هه‌ڵبژێردراوی نیشتمانی‌

(0) / / كوردستان / ڕوانگە گۆڕان دانا عەدولکەریم


Oct 12, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دانا عەدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێم، کە لە پشکی بزوتنەوەی گۆڕانە،  لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی‌و کشانەوەی بزوتنه‌وه‌كه‌ى لەحکومەت‌و حكومه‌تى خۆجێی

ڕایگەیاند:" بۆ دەستلەکارکێشانەوە، ته‌نها پابه‌ندم به‌بڕیاری جڤاتی هه‌ڵبژێردراوی نیشتمانی‌و بڕیاری هیچ كه‌سێكی دیكه‌ په‌سه‌ند ناكه‌م."

وتیشی:" ئه‌و دوو بڕیاره‌ی دراون پوچه‌ڵن‌و كاریان پێناكرێت و  به‌گوێره‌ى ده‌ستوری ناوخۆیی گۆڕان، پێویسته‌ جڤاتی نیشتیمانی‌و خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن ڕێكخه‌ری گشتی هه‌ڵبژێرن، له‌ڕابردودا ژوری هه‌ڵبژاردن وەک لایەنی بەرپرسیار له‌هه‌ڵبژاردنی خانه‌و ڕێكخه‌ر وادەو کاتی هەڵبژاردنی دیاریکردو دەبوایە لە 7ـی مانگی ئەیلول ئه‌ندامانی خانه‌و ڕێكخه‌ر هه‌ڵبژێردرانایه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ پرۆسەکە پەکخرا".

 وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێم، باسی لەوەشکرد:"هه‌موان ده‌زانن له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا گۆڕان كۆنفرانسی نیشتیمانی به‌ست‌و دواتر هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی گۆڕان ده‌سیتپێكردو لەگەڵ ئەوەدابوین كه‌ دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید بكرێته‌ ڕێكخه‌ری گشتی گۆڕان به‌گوێره‌ى ڕێكاره‌ ده‌ستورییه‌كان نه‌ك به‌شێوازێكی ناده‌ستوریی‌و نایاسایی، ئاماژەی بەوەشکرد: لەکانونی دوەمی ئەمساڵدا له‌كۆنفرانسی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕاندا بابەتی كشانه‌وه‌ی گۆڕان له‌حكومه‌ت هاتە ئاراوە، له‌به‌رده‌م هه‌زار ئه‌ندامی كۆنفرانسدا پێمڕاگه‌یاندن كه‌ ئێوه‌ ئه‌گه‌ر ئێستا بڕیار ده‌ده‌ن گۆڕان له‌حكومه‌ت بكشێته‌وه‌ من یه‌كه‌م كه‌سم‌و 100% پابه‌ند ده‌بم پێوه‌ی، بەڵام ئەوکات بڕیارنەدرا."

دانا عەدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێم، ئاشکرایشیکرد:"له‌ڕۆژی 9ی ئەیلول كۆبونه‌وه‌یه‌ك كراوه‌ به‌ناوی جڤاتی نیشتیمانییه‌وه‌و كه‌ ئه‌و برایانامان ڕێكیانخستوه‌و شوێنێكیان كردوه‌ به‌مه‌كۆ بۆ خۆیان، دوو بڕیاریانداوه‌ هه‌ردوو بڕیاره‌كه‌ی ئه‌و رۆژه‌ پوچه‌ڵن‌و كاریان پێناكرێت."