یەکێتی هه‌موو ئه‌و لیژنانەى بۆ هه‌ژمارى من هاتبونه سلێمانى، ناردەوە بۆ هەولێر
(0) /
ڕوانگە - ڕه‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیى یه‌كێتیى ڕایگەیاند:"هه‌ژمارى من لاى ئێمه كۆتاییهاتوه و هه‌موو لیژنه‌كانى ئه‌و پڕۆژه‌یه‌مان نارده‌وه هه‌ولێر. ئێمە ده‌ستده‌كه‌ین بهبانكیكردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران
وتیشى:" له‌ڕێگه‌ى پارێزگاى سلێمانیه‌وه سرجەم بانکەکانمان ئاگادارکردۆتەوە و پێمانڕاگه‌یاندون كه ئه‌و پرسه كۆتاییهاتوه‌و هه‌موو ئه‌و لیژنانهشى بۆ هه‌ژمارى من هاتبونه سلێمانى، ههموییمان ناردنه‌وه.
ڕه‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا، ڕونیشیکردەوە:"هۆكارى دواكه‌وتنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌به‌غداوه، پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه، چونكه ئه‌و وه‌فدانه‌ى دهیاننرێت بۆ به‌غدا، تائێستا لیستى ناوى فه‌رمانبه‌رانیان به‌دروستى نه‌بردووه‌و نه‌ناردوه بۆ به‌غدا، هه‌رجاره‌و زیادكردنێك ڕوو ده‌دات له‌لیسته‌كان.
ڕه‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیى یه‌كێتیى، ئاماژەی بەوەشکرد:"به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى نوێنه‌رانى ئێمه‌ى یه‌كێتیى پێیانڕاگه‌یاندین، 53 هه‌زار ناو له‌لیستى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم زیادكراوه
تێبينيێك بنێرە: