روونكردنەوەی وەزارەتی دارایی لەبارەی پارەی مووچەی هاوتاكراوی خانەنشینان

(0) / / كوردستان / ڕوانگە مووچە


Oct 14, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - د. هاوڕێ كەمال، راوێژكار لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێم بۆ میدیای پارتی :  پارەی هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینان لە داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان دەدرێت و تاوەكوو ئێستا حكوومەتی عێراقی پارەكەی نەناردووە."

"لە مانگی تەموزەوە مووچەی خانەنشینانی هەرێمی كوردستان هاوتای مووچەی خانەنشینانی عێراق کراوە، ئەو تەمویلەی بۆ مووچەی خانەنشینان زیاد بووە و بڕەکەی مانگانە نزیکەی 45 ملیار دینارە و سەرجەمی لە داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دابین کراوە"

 "سەرەڕای پێکهێنانی لیژنەی هاوبەش لەنێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا و ئەنجامدانی چەندین کۆبوونەوە، بەڵام هێشتا لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە هیچ تەمویلێک بۆ هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان خەرج نەکراوە."

 "مووچەی هەردوو مانگی حەوت و هەشتی خانەنشینانی هەرێمی كوردستان كە بەشی زۆریان مووچەكانیان زیاد بووە، كەمترینی لەنێوان 420 هەزار دینار بۆ 600 هەزار دینار بووە، لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان بووە و بەردەوامیش دەبێت."