لە سبەینێ ڕۆژی سێ شەممەوە بنکەکانی دەنگدان ڕادەستی هێزەکانی پۆلیس دەکرێت
(0) /
ڕوانگە - لە سبەینێوە ڕۆژی سێ شەممە ٢٠٢٤/١٠/١٥ ەوە، ئامادەکارییەکان بۆ خولی شەشەمی پەڕلەمانی کوردستان دەستپێدەکات و وتەبێژی پۆلیسی سلێمانیش ڕایدەگەیەنێت:"
پاراستنی سەرجەم بنکەکانی دەنگدان لە ئەستۆی ئێمەدا دەبێت و ئەوەی پێویست بێت لە خزمەتکردن بە هاوڵاتیان ئێمە جێبەجێی دەکەین.
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:" لە سبەینێ ڕۆژی سێ شەممەوە بنکەکانی دەنگدان ڕادەستی ئێمە دەکرێت و هەموو ئەو بنکانە پۆلیسی لێ جێگیردەکرێت تاوەکو ڕۆژی ٢٠٢٤/١٠/٢٠ واتە تا ئەوڕۆژەی کە پرۆسەی دەنگدان تەواودەبێت و دواتر کارمەدانی پۆلیس دەگەڕێنەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان.
وتیشی:" پاراستنی سەرجەم بنکەکانی دەنگدان لە ئەستۆی ئێمەدا دەبێت و ئەوەی پێویست بێت لە خزمەتکردن بە هاوڵاتیان ئێمە جێبەجێی دەکەین.
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، ڕونشیکردەوە:" تاوەکو ئێستا هەموو کارەکان وەک ئەوەی پلانمان بۆداناوە بەڕێوە دەچێت و هیچ گرفتێکمان نییە و ئەوەی کە کۆمیسۆن داوامان لێبکات ئەوە جێبەجێ دەکەین و هەر شتێک یاسایی بێت ئەوە ئەنجامدەدەین، ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانی ئەوان لەوێن تەنها بۆ پاراستنی ئاسایشی بنکەکانی دەنگدان و هاوکاریکردنی هاوڵاتیان.
تێبينيێك بنێرە: