دادگای فیدراڵی عێراق، لەسەر پرسێکی گرنگ کۆدەبێتەوە

(0) / / عێراق / ڕوانگە عێراق دادگای فیدراڵی


Oct 15, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - بەپێی خشتەی دانیشتنەكانی دادگای فیدراڵی عێراق، ئەمڕۆ دادگاكە چوار دۆسییە تاوتوێی دەكات، كە یەكێك لە دۆسییەكان تایبەتە بە مامۆستایانی خوێندنی كوردی لە پارێزگای كەركووك، كە داوای گواستنەوەی ڕاژەكانیان بۆ سەر حكومەتی عێراق دەكەن.

مامۆستایانی خوێندنی كوردی لە پارێزگای كەركووك داوای گواستنەوەی ڕاژەكانیان بۆ سەر وەزارەتی پەروەردەی عێراق لەگەڵ لە ئەستۆگرتنی سەرجەم تێچوو و قەرەبووە داراییەكان دەكەن.

هەروەها سكاڵاكە لە لایەن چەند مامۆستایەكی خوێندنی كوردی لە كەركووك  لەسەر سەرۆك وەزیران و سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و سەرۆك وەزیرانی ماوەبەسەرچووی هەرێمی كوردستان تۆماركراوە.