ڕەغد سەدام چی لە سەر پێکهێنانی حکومەتی سێبەر لە دەرەوەی عێراق دەڵێت؟

(0) / / ئاسیا / عێراق


Feb 21, 2021

قەبارەی فۆنت:

کچەکەی دیکتاتۆری لەناوچووی عێراق لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە ئەگەری پێکهێنانی حکومەتی سێبەر لە دەرەوەی ئەم وڵاتە، ڕایگەیاندووە کە هەموو بژاردەیەک لە ئارادایە.

ڕەغد سەدام لە وتووێژی لە گەڵ کەناڵی عەرەبیەی سعوودی وتی: لەم قۆناغە و تەنانەت بۆ داهاتووش هەموو بژاردەیەک لە ئارادایە و هەر ئەگەرێک لە گۆڕەپانی سیاسی عێراق ڕەنگە ڕوو بدات و بەمەش ڕازی دەبم.

ناوبراو وتی: بۆ دەبێت پێشبینی بکەین، هەموو شتێک کاتی خۆی ڕوو دەدات، پێویستە چاودێری دۆخەکە بکەین و پێشبینی نەکەین./.