سەرۆك کۆمار پێشوازی لە وەفدێکی ئەنجومەنی زانایانی عێراق دەکات

(0) / / عێراق / نێچیرڤان بارزانی ڕوانگە عێراق


Oct 15, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - بەڕێز سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید پێشوازی لە وەفدێکی  ئەنجومەنی زانایانی عێراق کرد بەسەرۆکایەتی شێخ د.مەحمود عەبدولعەزیز ئەلعانی.
لەدیدارەکەدا، کە ئەمڕۆ سێشەممە 15-10-2024 لە کۆشکی بەغداد بەڕێوەچو، سەرۆك کۆمار ستایشی رۆڵی گرنگی زانایانی ئایینی کرد لە بڵاوکردنەوەی بەهاکانی لێبوردەیی و برایەتی و قبوڵکردنی بەرامبەر و چەسپاندنی سەقامگیری لە وڵاتدا.
هەر لەدیدارەکەدا بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا سەبارەت بە واقیعی کۆمەڵایەتی و روبەڕوبونەوەی دیارده نەرێنییەکان، کە کاریگەری لەسەر کۆمەڵگە بەتایبەتی گەنجان دروست دەکەن، وەك مادده هۆشبەرەکان و توندڕەوی، سەرەڕای کارکردن بۆ بەهێزکردن و پتەوکردنی بەها کۆمەڵایەتییە بەرزەکان.
لەلایەن خۆیانەوە ئەندامانی وەفدەکە، کورتەیەکیان سەبارەت بە دیدگا و ئەرکی ئەنجومەنی زانایانی عێراق لە هاریکاریکردن لەگەڵ دامەزراوە شەرعییەکانی دیکەدا بۆ برەودان بە بەهاکانی لێبوردەیی و تەبایی و برایەتی لەنێوان پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی عێراقدا پێشکەشکرد. هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆیشیان بۆ رێنماییەکانی بەڕێز سەرۆك کۆمار لەبارەی بەهێزکردنی دەوڵەتی هاووڵاتی دەربڕی.