کارگەیەکی گەورەی پیشەسازی لە گەرمیان دروستدەکرێت
(0) /
ڕوانگە - بەبڕی زیاتر لە ۲٦ ملیار دینار مۆڵەتی کارکردن درایە گەورەترین گارگەی پیشەسازی لە قەزای کفری
بەڕێوبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان بڵاویکردەوە:" پڕۆژەکە ۲۰۰ هەلی کار دەڕەخسێنێت بەشێوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕەخساندنی ژمارەیەکی دیکە هەلی کار لەدەرەوەی پرۆژەکە. "
بەڕێوبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان، ڕونیشیکردۆتەوە:" لە ڕێگای بەڕێکردن و هەڵسەنگاندن و مۆڵەتدان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان هەستاوین بە پێدانی مۆڵەتی کارکردن بە پرۆژەی ( کارگەی خشتی سور _ زەقورە ) لە سێکتەری پیشەسازی."
بەڕێوبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان، ئاشکرایشیکرد:" ڕوبەری زەوی تەرخانکروای پرۆژەکە بریتیە لە ( 400 ) دۆنم و پرۆژەکە دەکەوێتە سنوری قەزای کفری لە گوندی ( ناساڵح )."
تێبينيێك بنێرە: