کۆمیسۆن: ڕێگە نادرێت بە بردنە ژورەوەی ئامێری مۆبایل و كامێرا بۆ ناو بنكە و وێستگەكانی دەنگدان

(0) / / هەڵبژاردن / ڕوانگە کوردستان هەڵبژاردن


Oct 16, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند:" پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، درێژناكرێتەوەو دەنگدانیش تەنیا لەڕێگەی كارتی بایۆمەتریی دەنگدەرەوە دەبێت.

 
کۆمیسۆن ڕونیشیکردۆتەوە:" بنكەو وێستگەكانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، لە كاتژمێر 7ی بەیانی تاوەكو 6ی ئێوارە كراوە دەبن لە رۆژی هەینی 18/10/2024 بۆ دەنگدانی تایبەت و رۆژی یەكشەممەش 20/10/2024 بۆ دەنگدانی گشتی و پڕۆسەی دەنگدان درێژ ناكرێتەوە لەبەرئەوەی پڕۆسەی كردنەوەو داخستنی وێستگەكانی دەنگدان بەشێوەی ئەلیكترۆنی دەبێت.
 
 
ئەوەشخراوەتەڕوو:" دەنگدان تەنیا لەڕێگەی بەكارهێنانی كارتی بایۆمەتریی دەنگدەرەوە دەبێت و بەگوێرەی بڕیاری لیژنەی باڵای ئەمنیس رێگە نادرێت بە بردنە ژورەوەی ئامێری مۆبایل و كامێرا بۆ ناو بنكە و وێستگەكانی دەنگدان، تەنیا لەو بنكانە نەبێت كە بۆ راگەیاندنكاران تەرخان كراون.