دوای ئەنجامی بەرایی،هەڵبژاردنەکان قۆناغی تانەكان دەستپێدەكات

(0) / / هەڵبژاردن / ڕوانگە هەڵبژاردن پەرلەمانی کوردستان


Oct 17, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - بڕیارە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لەماوەی 24 كاتژمێردا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان ڕابگەیەنێت و ئەو ئەنجامەش تانەی لێنادرێت.

جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ڕایگەیاندووە:"دوای ئەنجامی بەرایی، پرۆسە هونەرییە تایبەت بە گەیشتن بە ئەنجامی كۆتایی دەستپێدەكات و ئەنجامی كۆتایی لەلایەن ئەنجومەنی كۆمسیارانەوە رایدەگەیەنرێت، ئیتر لێرەوە قۆناغی تانەكان دەستپێدەكات.
 
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ڕونیشیکردۆتەوە:"دوای تەواوبوونی قۆناغی تانەكان، ئەنجومەنی كۆمسیاران ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن پەسەند دەكات و لە سایتی فەرمی كۆمسیۆن بڵاوی دەكاتەوە.