کۆمیسیۆن: رێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەت 96.6% بووە
(0) /
ڕوانگە - سەرۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، رێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەت بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان "لە ئاستێکی زۆر بەرزدایە." بەپێی زانیارییەکانی کۆمیسیۆن، رێژەی بەشداری نزیکەی 97% بووە.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، لە دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، 208 هەزار و 521 کەس دەنگیان داوە، کە 203 هەزار و 773 کەسیان نێر و چوار هەزار و 748 کەسیان مێ بوون.
لە دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 215 هەزار و 960 کەس مافی دەنگدانیان هەبووە و دەنگدەران لە 165 بنکە و 749 وێستگە دەنگیان داوە، ئەمەش بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆن.
بەپێی ئامارەکەی کۆمیسیۆن بێت، رێژەی بەشداریکردنی هێزە ئەمنییەکان لە دەنگدانی تایبەت 96.6% بووە.
تێبينيێك بنێرە: