دادگای پێداچوونەوە بڕیاری کۆتایی لە سەر سزادراوانی بادینان دەرکرد

(0) / / كوردستان / گیراوانی بادینان


Jun 27, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی تیمی پارێزەرانی دۆسیەی سزادراوانی بادینان ڕایگەیاند کە دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان بڕیاری کۆتایی لە سەر ئەو دۆسیەیە دەرکردووە و بەو پێیەش هەر یەک لەو چالاکوان و ڕۆژنامەنووسانە بە شەش ساڵ زیندانیکردن سزا دەدرێن.

بەشدار حەسەن ڕایگەیاند کە لە ئێستادا تەنیا سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بڕیارێک دەتوانێت لێخۆشبوونی گشتی بۆ ئەو کەسانە دەربکات، بە پێچەوانەی ئەمەش هیچ ئومێدێک نەماوە.

پێشتر پارێزەرانی دۆسیەکە تانەیان لە بڕیارەکەی دادگای تاوانی دووی هەولێر دابوو، بەو پێیەش دادگای پێداچوونەوە تانەکەی ڕەتکردووەتەوە و بڕیاری دادگای هەولێری دیسانەوە پەسەند کردووە./.