نەتەوە یەکگرتووەکان چاکسازی لە دەزگای دادوەری هەرێم بە پێویست ناو دەبات

(0) / / كوردستان / گیراوانی بادینان


Jun 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

نووسینگەی نوێنەرایەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە کاردانەوەی بەرامبەر بە پەسەندکردنی سزای گیراوانی بادینان لە لایەن دادگای پێداچوونەوەی هەولێرەوە، ڕایگەیاندووە کە بڕیارەکە دەرخەری ئەو ڕاستییەیە کە ئەنجامدانی چاکسازی لە دەزگاکانی دادوەری هەرێمی کوردستان لەوپەڕی پێویستیدایە بۆ ڕێگری لە بڕیارێکی هاوشێوە لە داهاتوودا.

لە ڕاگەێندراوێکی ئەو نوێنەرایەتییەدا هاتووە کە چاکسازی لە دەزگاکانی دادوەری هەرێم بە پێویستییەکی سەرەکی دادەنرێت.

ڕۆژی یەک شەممە دادگای پێداچوونەوەی هەولێر بڕیارەکەی دادگای بۆ سزادانی گیراوانی بادینان پەسەند کرد./.