زانیاری گرنگ لە سەر کەیسی گیراوە حوکمدراوەکانی بادینان ئاشکرا بوو
(0) /
پارێزەری گیراوانی بادینان ڕایگەیاند کە دەستپێشخەرییەک هەیە کە پێش جەژن یان شەوی جەژن، لێبوردنی تایبەت لە سەرۆکی هەرێمەوە دەربچێت بۆ ئەو پێنج گیراوەی بادینان کە حوکمی کۆتایی شەش ساڵیان بە سەردا سەپێنراوە.
بەشدار حەسەن لە سەر دوایین دۆخی کەیسی گیراوە حوکمدراوەکانی بادینان وتی کە کۆنسووڵی ئەمریکاش بە ئێمەی ڕاگەیاندووە کە لە لوتکەی دەسەڵاتەوە لە هەرێم باسی ئەوەیان کردووە کە موڵەتێکیان پێبدەین تا هەموو کەیسی گیراوەکانی بادینان چارەسەر بکەن./.
تێبينيێك بنێرە: