عەدالەت عەبدوڵڵا: لەوانەیە ئەوەی کە لە هەڵبژاردنی تایبەتدا ڕودەدات نزیکبێت لەو دەرئەنجامانەی کە لە هەڵبژاردنی گشتیدا بێتە ئاراوە
(0) /
ڕوانگە - لە وتوێژی لەگەڵ پەیامنێری ڕوانگە، دکتۆر عەدالەت عەبدوڵڵا، چاودێری سیاسی، ڕایگەیاند:"هەڵبژاردن لە قۆناغی دەنگدانی تایبەتدا بەشێوەیەگشتی بە ڕێکوپێکی بەڕێوەچوو، زۆربەی وێستگەکان و بنکەکان بەشێوەیەکی ئاسای دەنگدانی تێدا بەڕێووەچوو، ئەگەرچی لێرە و لەوێ هەندێک پێشێلکاری ڕوویدابێت، بەڵام وێنەی گشتی پرۆسەکە تا ئەم ساتە وێنەیەکی جوانە، بۆ سبەینێش هیوادارین بە هەمانشێوە لە دەنگدانی گشتی پرۆسەکە بەشێوەیەکی گشتی بە باشی بەڕێووە بچێت و تەجروبەی کوردستانیش لە خولێکەوە بۆ خولێکی دیکە گۆڕانکاری بەسەردادێت و ئەزمونی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکان باشتردەبێت."
وتیشی:" زۆرکەس پێیوایە کە دەنگدانی تایبەت دەتوانێت ببێت بە نمونەیەکی بنەڕەتی بۆ دەنگدانی گشتی، بەڵێ ئەوە لەوانەیە ئەوەی کە لە هەڵبژاردنی تایبەتدا ڕودەدات نزیکبێت لەو دەرئەنجامانەی کە لەوانەیە لە هەڵبژاردنی گشتیدا بێتە ئاراوە."
دکتۆر عەدالەت عەبدوڵڵا، ڕونیشیکردەوە:" بە تێگەیشتنی من هەڵبژاردنی تایبەت شتێک جیاوازە لە هەڵبژاردنی گشتی، لە هەڵبژاردنی گشتی تاڕادەیەکی زۆر پەراوێزی دەنگدانی نادیار یاخود دەنگی خۆڵەمێشی تیایە پەراوێزێکی فراوانترە و هێزە سیاسییەکان ڕاستە بەشێکیان دەنگدەری جێگری خۆیانیان هەیە کە دەنگیان بۆ دەدات، بەڵام ڕێژەی دەنگدەری خۆڵەمێشی یان ئەوانەی کە مافی دەنگدانیان هەیە و ئەو مافە مومارەسە ناکەن و بایکۆت دەکەن پێشبینی دەکەم کە ئەمجارە پەراوێزی ئەم دوو تایپەی دەنگدەر فراوانتربێت بە حکومی ئەوەی کە دەنگدەر ڕێژەی بەشداربووان لە دەنگدانی تایبەتیش زۆر بووە، لەوانەیە لە هەڵبژاردنی گشتیدا ئەمجارە ڕێژەی بەشداربوون زیادبکات، کە ڕێژەکەش زیادیکرد پەراوێزی گۆڕانکاریش لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان فراوانتر دەبێت."
دکتۆر عەدالەت عەبدوڵڵا، چاودێری سیاسی، باسی لەوەشکرد:" ئەوەی کە گرنگە بزانرێت کە ئەم دووجۆرەی دەنگدەر، دەنگدەرێک کە خۆڵەمێشییە وە دەنگدەرێک کە مافی دەنگدانی هەیە، بەڵام بایکۆتی کردووە و چاوەڕواندەکرێت کە ئەم جارە بایکۆت بشکێنێ و بەشداربێت لە بەرژەوەندی کێدابێت کاتێک کە دەنگدەدەن ئەمە پرسیارێکی گرنگە، بەسروشتی حاڵ لەوانەیە بەشێک لەو دەنگانە بچن بۆ هێزەکانی ئۆپۆزسۆن، لەوانەیە بەشێکیشیان بریتیبن لەو دەنگانەی کە دەنگی ئەو هێزانەن کە دەسەڵاتدارن لە کوردستان، بەڵام لەوانەیە ئەندام و لایەنگری خۆیانبن و لێیان زویربن، ئەوان لەم هەڵبژاردنەدا ئاشتیان کردبێتنەوە، بۆیە هەردوو ئەگەرەکە لە ئاراداهەیە، ئەگەرچی ئێمە زۆرجار دەیبینین باس لەوەدەکرێت کە بەشێک لەوانەی کە بایکۆتی دەنگدانیان کردووە بەشێکی بەرچاویان لایەنگری هەردوو حیزبە سەرەکیەکەبن، بەڵام لەم هەڵبژاردنەدا لەوانەیە دەنگبدەنەوە بە حکومی ئەوەی کە کێبڕکێی نێوان هەردوو هێزەکە بەقوەتربووە ئەوانیش هەوڵدانیان بۆ ئاشتکردنەوەی ئەندام و لایەنگرەکانیان وە ڕەنگە گومان لەوە بکرێت کە لەبەرژەوەندی لایەکی دیکە دەنگبدەن هەموو ئەمانەشی تێدەکەوێت، بۆیە ئەو پەراوێزەی کە دەمێنتەوە دەکرێت بڵێین دابەش دەبێت بەسەر هەم پارتە دەسەڵاتدارەکاندا هەم ئۆپۆزسۆنەکان، وە چاوەڕێی ئەوەدەکرێت لە کۆتایدا براوەی یەکەم پارتی ، دووەم یەکێتی ئاماژەکان وا دەریدەخەن سێیەم نەوەی نوێ بێت و بەدوایاندا چەند هێزکی دیکەبن."
تێبينيێك بنێرە: