لە هەڵبژاردنی ئەمجارەدا گۆڕانکاری ڕوودەدات، چونکە ژمارەیەک لیستی جیاواز لە لیستەکانی پێشووتر دروستبوون
(0) /
ڕوانگە - لە وتوێژی لەگەڵ پەیامنێری ڕوانگە، لە بارەی پرسی هەڵبژاردنی تایبەت کە دوێنی هەینی 2024/10/18 بۆ خولی شەشەمی پەڕلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، عادل عەبدولقادر، شارەزای بواری هەڵبژاردن،ڕایگەیاند:"بەدڵنیاییەوە دەنگدانی تایبەت دەتوانین وەک نمونەیەکی حەقیقی وەریبگرین ، چونکە ئەگەر تەماشابکەین بەدەرنەبو لە خڕوقات و فشارکردن و دەنگ سوتاندن، ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ کۆمەڵێک هۆکار لەوانە: فشارکردن لە هاوڵاتیان بۆئەوەی کە بەزۆر دەگی پێبدرێت بۆ ئەولیستەی کە خۆت دەتەوێت کە ئەمە بۆ هەموو لیستەکان ڕاستە تەنانەت بۆ ئەو هێزە دەسەڵاتدارانە زیاتر ڕاستە، کە ئەمەش دەتوانین بینای ئەوەی لەسەربکەین کە لە دەنگدانی گشتیشدا هەمان حاڵەت دووبارە دەبێتەوە، چونکە ڕاستە خەڵک بێئومێدە و هەست بە ناعەدالەتی دەکات، بەڵام لە ڕاستیدا مەرجیش نییە هەمووی بتوانێت بچێتە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگی حەقیقی خۆیبدات.
وتیشی:" لەڕاستیدا لەم هەڵبژاردنەدا گۆڕانکاری ڕوودەدات، چونکە ئەگەر تەماشابکەین ژمارەیەک لیست جیاواز لە لیستەکانی پێشووتر دروستبوون، بەڵام لە ڕاستیدا واقیعی نییە ئەگەر بڵێین باڵانسی هێز دەگۆڕێت، چونکە ئەو گۆڕانکارییەی کە دەکرێت گۆڕانکارییەکی زۆر شکڵییە و زۆر دەستکاری دەنگەکان ناکرێت."
عادل عەبدولقادر، ڕونیشیکردەوە:" گۆڕانکاری لە باڵانسی هێزدا لە پێنج بۆ دە کورسی باڵانسی هێز ناگۆڕێت، بەڵام جیاوازییەک هەیە لە نێوان ئەم هەڵبژاردنە و هەڵبژاردنەکانی ڕابردوودا، چونکە جگە لەو ئەنجامەی کە دەردەچێت بیرمان نەچێت هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراقیش لە بەردەماندایە."
عادل عەبدولقادر، شارەزای بواری هەڵبژاردن باسی لەوەشکرد:" دەرئەنجامی ئەم هەڵبژاردنەی کە دەردەچێت و لەبەردەستماندایە دەتوانین بیکەین بە سامپڵێک بۆ هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق، کێشەی هێزە دەسەڵاتدارەکانی ئێستا ئەوەیە کە کاری لەپێشینەیان ئەوەیە کە کێ نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی هەرێمی کوردستان دەکات لە بەغدا، چونکە ئەگەر سەری بارودۆخەکە بکەین دەبینین باودۆخەکە زۆر زۆر جیاوازە لە هبژاردنەکانی پێشوو، چونکە ئەگەر تەماشابکەین پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا باشنییە و ئێستا وردەوردە باڵانسی هێز گەڕاوەتەوە بۆ مەرکەز، هەرچەندە ڕاستە ئێمە حکومەتێکی فیدراڵیمان هەیە. بەڵام ئەگەر سەیربکەین هێز خەریکە دەگەڕێتەوە بۆ مەکەز، لەبری ئەوەی حکومەتی هەرێمەکانی دیکە لامەرکەزیەتێکی زیاتر بۆ حکومەتەکە دروست بێت، بۆیە من پێموایە شەڕ لەسەر نوێنەرایەتی کردنی هەرێمی کوردستانە لە بەغدا."
تێبينيێك بنێرە: