مەسرور بارزانی: هیوادارم سەرکەوتن بۆ خەڵکی کوردستان بێت
(0) /
ڕوانگە - مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند:" بەهیوام لەم دەنگدانەدا سەرکەوتن بۆ خەڵكی کوردستان بەدیبێت و خەڵک پاداشتی خزمەت و راستگۆیی بدەنەوە."
وتیشی:" هیوادارم ئەم هەڵبژاردنە لە کەشێکی ئارام و بێکێشەدا بەڕێوەبچێت و هەر هاووڵاتییەک مافی دەنگدانی هەبێت، بەشدار بێت لە دەنگدان بۆ دیاریکردنی نوێنەری خۆیان بۆ پەرلەمان و، دیاریکردنی حکومەتی داهاتووی خۆیان."
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، باسی لەوەشکرد:" ەهیوام خەڵکی سزای ئەو لایەنانە بدەن کە یاری بە چارەنووس و مافی خەڵکی کوردستان دەکەن. هیوادارم سەرکەوتن بۆ خەڵکی کوردستان بێت ."
تێبينيێك بنێرە: