سەرۆك کۆمار لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەنگی دا

(0) / / هەڵبژاردن / ڕوانگە هەڵبژاردن پەرلەمانی کوردستان


Oct 20, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - بەڕێز سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید، ئەمڕۆ یەکشەممە 20-10-2024 لە هۆتێل رەشید لە بەغداد، بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستاندا کرد و دەنگی دا.

سەرۆك کۆمار لەمیانی دەنگدان دا و لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا پیرۆزبایی بەڕێوەچونی ئەو پرۆسە دیموکراسییەی لە هەرێمی کوردستان کرد، هەروەها جەختیکردەوە لە گرنگی هەڵبژاردن وەك ئامرازێکی شارستانی بۆ دەربڕینی بیروڕا و گەیشتن بە کەشێکی سیاسیی سەقامگیر، کە بەشداری لە خۆشگوزەرانی و بەرەوپێشبردنی ئازادی و دیموکراسیدا دەکات. جەختیشیکردەوە لە پێویستی بەشداریی بەرفراوانی جەماوەری لە پرۆسەکەدا.
هەروەها سەرۆك کۆمار ستایشی هەوڵی هەمووانی کرد لە سەرخستنی پرۆسەی دەنگداندا بەتایبەتی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان و لایەنە حکومییەکان و رێکخراوەکان، هیوای سەرکەوتنی بۆ هەمووانیش خواست لەپێناو هەڵبژاردنی پەرلەمانێكی بەهێز و کارا بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و بەدیهێنانی خواستەکانیان.