شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ: هیوادارین بە هیمەت و پشتیوانیی خەڵک هەولێر وەربگرینەوە
(0) /
ڕوانگە - شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ جەختی لەسەر ئەوە کردەوە: دەخوازین ئەم هەڵبژاردنە گۆڕانکار ریشەیی بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان دروست بکات.
لێپرسراوی مەڵبەندی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر ڕایگەیاند:"هیوادارین بە هیمەت و پشتیوانیی خەڵکی خۆشەویستی شاری هەولێر، هەولێر وەربگرینەوە و هیوادارم خەڵکی هەولێر هەمووی بەشدار بن لە هەڵبژاردن تاوەکو گۆڕانکاری ریشەیی لە حوکمڕانیدا بکەین.
شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ، لێپرسراوی مەڵبەندی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر، ڕونیشیکردەوە:"دوای شەش ساڵ بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کودستان دەنگ دەدەین. بۆیە دەخوازین ئەم هەڵبژاردنە گۆڕانکار ریشەیی بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان دروست بکات.
تێبينيێك بنێرە: