ڕێژەیەکی زۆری هاوڵاتیان بەشدارییان لە پرۆسەی دەنگداندا کردووە
(0) /
ڕوانگە - بەپێی ئەو داتا و زانیاریانەی کە دەست پەیامنێری ڕوانگە کەوتووە، تائێستا ڕێژەی بەشداریكردنی دەنگدەران لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان نزیکبووەتەوە لە 55%
هەربەپێی زانیاریەکان، هێشتا چەند کاتژمێرێکی ماوە بۆ تەواوبوونی وادەی دەنگدان بۆ پەڕلەمانی کوردستان، ڕێژەی بەشداریی هاوڵاتیان لە هەڵبژاردندا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەتەوەو لە هەندێك ناوچەیش رێژەكە گەیشتووەتە 60%
بەرزبونەوەی ڕێژەی دەنگدان لە كاتێكدایە كە كۆمسیۆن ڕایگەیاند، تا كاتژمێر 12 لە تەواوی بازنەكانی هەڵبژاردن ڕێژەی بەشداریی 30٪ بوە.
تێبينيێك بنێرە: