کازمی هەڵوێستی خۆیی لە سەر هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر حەشدی شەعبی ڕاگەیاند
(0) /
سەرۆک وەزیرانی عێراق ئیدانەی بۆردومانەکەی هێزەکانی حەشدی شەعبیی لە لایەن ئەمریکاوە کرد و بە پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری ئەم وڵاتەش ناوی برد.
لە ڕاگەێندراوێکی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراقدا هاتووە کە مستەفا کازمی ئیدانەی هێرشەکەی ڕۆژی دووشەممەی ئەمریکای لە ناوچەی بوکەمال کردووە و ڕایگەیاندووە کە نابێت خاکی عێراق ببێتە شوێنی ململانێکان.
سەرۆک وەزیرانی عێراق هەروەها داوای لە سەرجەم لایەنەکان کردووە بۆ نەهێشتنی ئاڵۆزییەکان و هێورکردنەوەی دۆخەکە./.
تێبينيێك بنێرە: