لە هەولێر رێگری لە ئەدهەم بارزانی كرا دەنگ بدات
(0) /
ڕوانگە - لە پارێزگای هەولێر رێگری لە ئەدهەم بارزانی كرا دەنگ بدات و بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا بكات.
نوسینگەی ئەدهەم بارزانی، كەسایەتی سیاسی هەرێمی كوردستان لە روونكردنەوەیەكدا دەڵێت،” بەهۆی ڕێگری كردنی دەسەڵاتدارانی هەولێر ئەدهەم بارزانی نەیتوانی بەشداری لە پرۆسەی دەنگدان بكات”.
ئەوەشیخستەڕوو:” ئەمڕۆ وەك هەر تاكێكی كورد ئەدهەم بارزانی كەسایەتی سیاسی دیاری كوردستان ویستی ئەوەی هەبوو بەشداری لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بكات، بەڵام بەهۆی ڕێگری لە گەڕانەوەی بۆ زێدی خۆی لەلایەن دەسەڵاتدارانی هەولێرەوە نەیتوانیوە بەشداری لەو پرۆسە چارەنووسسازە بكات”.
تێبينيێك بنێرە: