سودانی پەیامێکی پیرۆزبای ئاراستەی خەڵک و سەرجەم هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان کرد

(0) / / عێراق / ڕوانگه سودانی کوردستان عێراق


Oct 21, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە ـ بەبۆنەی کۆتایی هاتنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەڕلەمانی کوردستانەوە، محەمەد شەیاع سودانی،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق،  پەیامێکی پیرۆزبای ئاراستەی سەرجەم لایەنە سیاسییەکان و خەڵکی هەرێمی کوردستان کرد و ڕایگەیاند:"پیرۆزبایی دەکەین لە ڕۆلەکانی گەلەکەمان لە هەرێمی کوردستانی عێراق و سەرۆکایەتی و حکومەتی هەرێم و سەرجەم هێزە سیاسییەکان و کاندیدە سەربەخۆکان، بەبۆنەی ئەنجامدانی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بە هەڵبژاردنی ئەندامانی پەرلەمانی هەرێم لە خولی شەشەمیدا.

محەمەد شەیاع سودانی،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ئاماژەی بەوەشکرد:" درێژەدان بە هەڵبژاردەی دیموکراسی بۆ ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق، جەخت دەکاتەوە لەسەر ڕێزگرتن لە بەهای یموکراسی و باوەڕبوون بە گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات و چەسپاندنی پێکهاتەی دەستووری ئەم دەستکەوتانەی بەدی نەدەهات بەبێ ئەو قوربانیدانانەی کە عێراقیەکان داویانە لە پێناو ئازادی و شکۆمەدی و سەربەخۆی بڕیارەکانیان بۆ ژیانکردن لە وڵاتێکدا کە هەموو پێکهاتەکان مافی یەکسانیان هەبێت بەبێ جیاوازی

محەمەد شەیاع سودانی،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ئەوەشی خستەڕوو:"بەم بۆنەیەوە هەوڵەکانی کۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بەرزدەنرخێنین بەبۆنەی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن و هیوادارین مەرجەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ بۆ هەرێمی کوردستان تەواو بکرێت لە پێناو بەردەوامبوونی پرۆسەی گەشەپێدان و هاوکاری و سەقامگیری بۆ خزمەت کردنی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە هەرێم.