سەرۆك کۆمار پێشوازی لە وەزیری داد دەکات

(0) / / عێراق / ڕوانگە عێراق کوردستان


Oct 21, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە ـ بەڕێز سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید، پێشوازی لە بەڕێز خالید شوانی وەزیری داد کرد.
لەدیدارێکدا، کە ئەمڕۆ دووشەممە 21-10-2024 لە کۆشکی سەلام لە بەغداد بەڕێوەچو، هەوڵەکانی وەزارەت لە باشترکردنی رەوشی زیندانەکان و گرنگیدان بەدامودەزگاکانی دادوەری و ئاسانکاری لە میکانیزمی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەش بە هاووڵاتیان دەکرێن، تاووتوێکران، هەروەها سەرۆك کۆمار جەختیکردەوە لە پشتیوانی سەرۆکایەتی کۆمار بۆ رێوشوێنەکانی وەزارەت لەبەدیهێنانی دادپەروەری و سەروەریی یاسا و جێبەجێکردنی بنەما بنەڕەتییەکانی مافەکانی مرۆڤ.
لەلای خۆیەوە بەڕێز وەزیری داد، پوختەیەکی سەبارەت بە ئیشوکارەکان و فەرمانگەکانی دادوەری و پلانەکانی باشترکردنی واقیعی کارکردنی ناو وەزارەت پێشکەشکرد. هەروەها پشتیوانییەکانی سەرۆك کۆماری بۆ وەزارەت بەرزنرخاند، کە یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی ئەو خزمەتگوزارییە دادوەری و یاساییانەی پێشکەش بە هاووڵاتیان دەکرێن.