ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ڕادەگەیەنرێت

(0) / / هەڵبژاردن / ڕوانگه هەڵبژاردن کوردستان


Oct 21, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگه ـ وابڕیارە ئەمڕۆ دووشەمە 2024/10/21   کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لەبەغدا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ڕابگەیەنێت.

نەبەرد عومەر بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی کوردستان لەکۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لەکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند، "ڕێژه‌ی بەشداریکردن لەپرۆسەی دەنگدان‌و هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لەدەنگدانی گشتی لە هەرچوار بازنەکە بەم جۆرە بووە،
دهۆك 78% هه‌و‌لێر 74% سلێمانی 65% هه‌ڵه‌بجه‌ 69%، كۆی گشتی بەشداریکردنیش لەپرۆسەکە گه‌یشتوه‌ 72%".

وتیشی:" له‌كاتژمێر چوارو نیو بۆ پێنجى ئێواره‌، له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا به‌به‌شداریى سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانى ڕاگه‌یاندن، ئه‌نجامى فه‌رمیى به‌رایى هه‌ڵبژاردنى تایبه‌ت‌و گشتى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكرابكرێت‌ و هه‌ر ئێواره‌ى ئه‌مڕۆش ده‌رگاى وه‌رگرتنى تانه‌و سكاڵاكان ده‌كرێنه‌وه‌.