دەربارەی هەڵبژاردن / دکتۆر سەردار عەزیز
(0) /
ڕوانگه ـ ئەگەر کەمێک گەورەتر تەماشای وێنەکە بکەین دەبینین، لە هەرێمی کوردستان، ڕێژەی ٢٥%ی خەڵک ناڕازین.
ئەم ڕێژەیە بە دوای هێز و لایەندا دەگەڕێن کە دەربڕی ناڕەزاییەکەیان بێت. بە گشتی ئەم ناڕەزاییە سیاسی نیە، تەنانەت ناڕەزایی نیە لە سیستەم و جۆری حوکمرانی هەرێم، بەڵکو زیاتر ئابورییە. هەرچەندە ڕەنگە بە زمان و خیتابی جیاواز خۆی بەیان بکات.
ئەم توێژە هەمیشە بە نائومێد دەمێنێتەوە چونکە توندی زمانی سیاسی ڕەنگە وەڵامێک بێت بۆ دۆخی دەرونی بەڵام وەڵام نیە بۆ گیرفانی ئابوریی و بە تایبەتی بۆ بەخشینی هیوایەک بە داهاتووی.
دەکرێت بەم خەڵکانە بڵێین ناڕازی تەواو. چونکە خەڵکی تر هەن کە نیمچە ناڕازین. بۆ نمونە یەکێتی نیمچە ناڕازییە. تەنانەت پارتیش نیمچە ناڕازییە کە دێتە سەر یەکێتی. هەروەها ئیسلامییەکانیش نیمچە ناڕازین. لە کایەی سیستەمی دیموکراسیدا هەمیشە نیمچە ناڕازی هەیە، بەڵام گرنگی پەرلەمان لەوەدایە کە دەرفەت بۆ هەموان بڕەخسێنێت کە بەشداریی و تێچێنیان هەبێت. بەڵام هیچ هێزێک لە گەڵ پەرلەمانێکی بەهێزدانیە، چونکە هەموو هێزەکان لە لایەن شەخسەکانەوە بەڕێوەدەبرێن، نەک پلان و دونیابینی و بەرژەوەندی گەورە و گشتی.
دەکرێت بڵێین جۆرێکە لە خێلەکێتی سیاسی. خێڵەکێتی بەمانای عەشیرەتگەریی تەقیلدی نایەت، بەڵکو بونی وەلائی کوێرانە و ملکەچانە بۆ گروپێک.
ئەوەی نوێ بوو، زمانی بانگەشەی سەرۆکی یەکێتی بوو کە سێ ئامانجی هەبوو، یەکخستنی یەکێتی، لاوازکردنی ئۆپۆزسیون، ڕکەبەری پارتی. دەرئەنجام یەکێتی لێی سودمەندبوو، بە تایبەتی ئەگەری ئەوەهەبوو ئەگەر وەها نەبوایە نەوەی نوێ ببوایەتە هێزی دووەم. لە هەمانکاتیشدا پارتی سەرمایەگوزاریی لە سەر کرد.
پارتی هەموو ئەندامەکانی خۆی ناچار بە بەشداریی ودەنگدان کرد لە گەڵ ئەوەشدا کە دەبێت دەنگی تریش بهێنن.
پرسی هەڵبژاردن دەربارەی هیچ قەزییەک نەبوو. بەڵکو زیاتر میکانیزمی کۆنتڕۆڵی جەماوەربوو لە گەڵ دارایی و ئابوریی. دەکرێت بوترێت ناسیاسیترین بانگەشە بوو، هەروەها ئەنجامیش.
ئەم دۆخە وەها دەمێنێتەوە هەتا ئابوری بەم جۆرە بێت. هەموو ئەو هیوایانەی لە سەر فرە بازنەییکردن و ڕۆڵی بەغدا و هاتنی موچە لە بەغداوە، دەرکەوت لە ڕوی لۆجیکیەوە دەکرێت وەها بێت، بەڵام لە ڕوی واقیعییەوە وەها نیە.
هەست دەکەم هەندێک هێز و کەسایەتی ماڵئاواییان لێکردین.

تێبينيێك بنێرە: