یەک تێبینی و پیرۆزباییەک سەبارەت بە هەڵبژاردن..

(0) / / هەڵبژاردن / ڕوانگە کوردستان لاڤە حیکمەت


Oct 21, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - لاڤە حیکمەت هاوسەری بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لە واڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاوی کردەوە:"  بۆ هەڵسەنگاندنێکی تەندروست بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و دیاریکردنی براوە و دۆڕاوە، تەنها ژمارەی کورسی پەرلەمان پێوەر نیە. بەڵکو هەژموونی حیزبەکان بەسەر پەرلەمانەوە باشترین پێوەرە.

لاڤە حیکمەت باسی لەوەشکردووە:" لە خولی پێشووی پەرلەمان پارتی دیموکراتی کوردستان هەژموونی بەسەر 56 کورسی پەرلەمانەوە هەبوو، 45 کورسی خۆی و 11 کورسی کۆتاکان، بەڵام لەم خولە هەژموونی پارتی دابەزیوە بۆ 42 کورسی، 39 کورسی خودی خۆی و 3 کورسی کۆتا.
بێگوومان لەدەستدانی هەژموون بەسەر 14 کورسی پەرلەمان پارتی دەکات بە دۆڕاوەی یەکەمی ئەم دەنگدانە!

ڕونیشیکردۆتەوە:" بە پێچەوانەوە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەژموونی بەسەر تەنها 21 کورسی پەرلەمان هەبوو لە خولی پێشوو! ئێستا هەژموونی (بە کورسی کۆتاوە) هەڵکشاوە بۆ 25 کورسی. ئەم هەڵکشانەش یەکێتی دەکات بە براوەیەکی دیاری ئەم هەڵبژاردنە.

لاڤە حیکمەت هاوسەری بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە:"
لێرەوە پێویستە سوپاسی دەنگدەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بکرێت، کە توانیان بە ئاوێتەبوون لەگەڵ پەیامەکانی سەرکردایەتێکەیان سنوورێک بۆ تاکڕەوی لە کوردستان دابنێن! پیرۆزبێت لەهەمووان، کە گەورەترین هەنگاوی وەستاند و ئیستۆپپێکردن بە تاکڕەوی بە سەرکەوتووی تێپەڕێندرا.