عێراق لەبەردەم مەترسییەکی گەورەدایە

(0) / / عێراق / ڕوانگە عێراق کوردستان


Oct 22, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - بەهۆی پەرەسەندنی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە گومان دەکرێت ئیسرائیل دامەزراوە نەوتییەکانی عێراق، بەئامانج بگرێت.
 
عەقیل ڕوداینی سەرکردە لە هاوپەیمانی نەسر،  ئاشکرایکردووە:" کێشەو ناکۆکیەکانی ناوچەکە لە قۆناغێکی مەترسیداردایە و چاوەڕێ دەکرێت عێراقیش زیانی گەورەی بەربکەوێت، چونکە گروپەکانی مقاوەمە، گورز لەقوڵایی خاکی ئیسرائیل دەوەشێنن‌و ئەو وڵاتەش هێزی لەڕادەبەدەر لەدژی نەیارەکانی لەفەڵەستین‌و لوبنان‌و جێگاکانی تر بەکاردەهێنێت."
 
وتیشی:"هۆشداریی بەحکومەتی عێراق دراوە کە ئەگەر ئەو هێرشانە دژ بەئیسرائیل بەردەوامبێت ئەوە ڕەنگە ئەو وڵاتە وەڵامی سەرچاوەکانی هێرشەکان بداتەوە، ئەمەش نیگەرانیی دروستدەکات لەبەئامانجگرتنی سەکۆکانی هەناردەکردنی نەوتی عێراق، ئەمەش ئابوریی وڵاتەکە بەگشتیی دەخاتە مەترسییەوە، بەوپێیەی بەغدا بۆ پڕکردنەوەی پێداویستیەکانی بەگشتیی پشت بەداهاتی نەوت دەبەستێت."
 
سەرۆکی هاوپەیمانییەکە، ئاشکرایشیکردووە:" عێراق لەڕووی بەرگریکردنەوە لاوازە و ئەمەش وادەکات زیانی زۆری بەربکەوێت و وە لەئەگەری فراوانبونی ململانێکان بۆ ناوچەکانی دیکەو عێراقیش لەوانەیە بەشێک بێت لەم قەیرانە."