سەرۆك کۆمار پێشوازی لە سەرۆکی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا دەکات
(0) /
ڕوانگە - بەڕێز سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید، پێشوازیکرد لە بەڕێز یاسر مالیکی سەرۆکی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەران.
لە میانی دیدارەکەدا، کە ئەمڕۆ سێشەممە 22-10-2024 لە کۆشکی بەغداد بەڕێوەچو، سەرۆك کۆمار جەختیکردەوە لە پێویستی یەکخستنی هەوڵەکان بۆ یەکلاییکردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەپێناو بەهێزکردنی رۆڵی یاسادانان و چاودێریکردن، هەروەها پەسندکردنی یاساکان کە کارئاسانی دەکەن بۆ حکومەت لە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و هەوڵەکانی بە ئاراستەی باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان.
لای خۆیەوه سەرۆکی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەران جەختیکردەوە له گرنگی کارکردن بۆ پاڵپشتیکردنی ئەو پڕۆژە یاسایانەی دەبنەهۆی باشترکردنی دۆخی ئابووری و خزمەتگوزارییەکان بە ئامانجی پەرەپێدانی ئاستی ژێرخانی ئابوری و دەستەبەرکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان و کۆمەڵگە.
تێبينيێك بنێرە: