سەرۆك کۆمار بانگهێشتنامەیەکی لە سەرۆکی میسرەوە پێدەگات
(0) /
ڕوانگە - بەڕێز سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید نامەیەکی لە بەڕێز عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسرەوە پێگەیشت، کە بانگهێشتنامەیەکی رەسمی لەخۆدەگرێت بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی شارەکانی جیهان، کە لە رۆژانی 4 تا 8ی مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو لە قاهیرە بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 22-10-2024 بەڕێز سەرۆك کۆمار لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە بەڕێز ئەحمەد سەمیر باڵیۆزی کۆماری میسر لە عێراق.
لە سەرەتای دیدارەکەدا، باڵیۆز ئەحمەد سەمیر سڵاوی سەرۆك سیسی گەیاندە بەڕێز سەرۆك کۆمار و هیوای تەندروستی باش و سەرکەوتن بۆ بەڕێزیان و خۆشگوزەرانی زیاتری بۆ گەلی عێراق خواست.
لە بەرامبەردا بەڕێز سەرۆك کۆمار سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ بانگهێشتنامەکە دەربڕی و باڵیۆزی میسری راسپارد سڵاوی بگەیەنێت بە سەرۆك سیسی. هەروەها ئاماژەی بە قوڵی پەیوەندییە مێژووییەکان لەگەڵ کۆماری میسری عەرەبی کرد و جەختی لە گرنگی فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاری دووقۆڵی کردەوە بۆ بەدیهێنانی خواستەکانی هەر دوو گەلی برا.
تێبينيێك بنێرە: