عەلی حەمە ساڵەح: ئەو ئەنجامانەی کە بڵاوکراونەتەوە ساختەکارییەکی گەورەی تێدایە
(0) /
ڕوانگە - عەلی حەمەساڵح سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێست، نیگەرانە لە ڕاگەیاندنی دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردن و ڕایدەگەیەنێت:" ئەو ئەنجامانەی کە بڵاوکراونەتەوە ساختەکارییەکی گەورەی تێدایە، و دەرئەنجامەکانی ئەم هەڵبژاردنە لەبەرژەوەندیی سێ لایەنی سیاسی دەستکاریکراوە.
عەلی حەمەساڵەح بۆ سەلماندنی گومانەکانی لە ئەنجامدانی ساختەکاری لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەڕلەمانی کوردستان چەندین نمونەی خستەڕوو هەروەها وتیشی:" یەکێك لەکاندیدەکانمان بەخۆییو حەوت کەسی خێزانەکەیەوە لەبنکەیەک دەنگیانداوە، کەسیان هەژمار نەکراون و هەروەها لەبنکە هەبوە 18 کەسی خۆیان دەنگیانداوە، بەڵام 10 دەنگ هەژمارکراوە.
عەلی حەمەساڵەح سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێست ئاماژەی بەوەشکرد:" خۆی 50 هەزار دەنگی هێناوە و یەکەمی هەموو کوردستان بووە، بەڵام 16 هەزار دەنگیان بۆ هەژمارکردووە و بۆیە ئەوان ڕێکاری یاساییو مەدەنی دەگرنەبەرو هیوادارن لیستەکانی دیکەش هەڵوێستیان هەبێت.
تێبينيێك بنێرە: