فەرمانبەرانی گرێبەست دەکرێن بە هەمیشەی
(0) /
ڕوانگە - سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، داوا دەکات کاری پێویست بۆ بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست بکرێت.
لە نووسراوێکدا کە ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاراستەی ئەنجوومەنی راژەی کردووە، داوا دەکات کاری پێویست بۆ بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست بکرێت.
بەنووسراوی ژمارە (14245) کە ئاراستەی ئەنجوومەنی گشتیی ڕاژە کراوە بەناونیشانی (بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست) سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان داوا دەکات کاری پێویست بۆ بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست بکرێت.
لە نووسراوەکەدا هاتووە، "هاوپێچ بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە 264 لە 25-09-2024 دەنێرین بۆتان، تایبەت بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست لەسەر میلاکی هەمیشەیی وەزارەت و لایەنەکانی نەبەستراو بە وەزارەت لە هەرێمی کوردستان. کاری پێویست ئەنجام بدەن بۆ هەرچی زوو گشتاندنی مەرج و پێداویستی و رێکارە یاساییەکانی بەهەمیشەییکردن.
لە بەشێکی دیکەی نووسراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، دوای ساخبوونەوەی فەرمانبەرانی گرێبەست بۆ بەهەمیشەییبوون بە گوێرەی مەرجەکان، "ئەو کات وەزارەتی دارایی و ئابووری لیستی مووچەیان وەک فەرمانبەری هەمیشەیی لە چوارچێوەی لیستی مووچەی وەزارەت و لایەنی تایبەتمەند ئامادە بکات و رەوانەی وەزارەتی دارایی فیدراڵی بکات بۆ خەرجکردنی مووچەکانیان وەک فەرمانبەری هەمیشەیی.
تێبينيێك بنێرە: