دکتۆر محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د: پرسی به‌شداریكردنی یه‌كگرتو له‌كابینه‌ى ده‌یه‌م  له‌ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تیە

(0) / / هەڵبژاردن / ڕوانگە حکوومەت یەکگرتوو کوردستان


Oct 23, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگه ـ بەرپرسانی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان،  ئئاشکرایانکردووە ئەوان وەک براوەی یەکەمی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەڕلەمانی کوردستان، دەرگا بەڕووی هیچ هێز و لایەنێکدا داناخەن بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێکهێنانی حکومەت و بەرپرسێکی باڵای یەکگرتوویش ڕایدەگەیەنێت:" ئەوان وەکو یەکگرتوو ئه‌گه‌ر دڵنیابون میكانیزمى حوكمڕانیى گۆڕاوه‌و ئه‌م حوكمڕانیه‌ له‌خزمه‌تى میلله‌تا ده‌بێت، ئه‌وكاته‌ بۆ بەشداریکردن لە حکومەتدا  قسه‌یه‌كى تریان دەبێت."

دکتۆر محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د كارگێڕی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتوى ئیسلامى كوردستان ئاشکرایکردووە:" یەکگرتو بەو میكانیزمه‌ى ئێستا  ناتوانێت به‌شداربکات لە حکومەتدا."

ئاشکرایشیکردووە:"  ئەوان تاوه‌كو نه‌زانن‌ و دڵنیانه‌بنه‌وه‌ لەوەی كه‌ حكومه‌ته‌کە حكومه‌تێكى گه‌نده‌ڵ نابێت، حكومه‌تێكى خزمه‌تگوزار ده‌بێت‌و له‌به‌رده‌م به‌رپرسیارێتیدا ده‌بێت، ئه‌وكاته‌ قسه‌یه‌كى دیكه‌یان دەبێت، به‌ڵام به‌و دۆخه‌ى ڕابردوو به‌ته‌مابن په‌نجا به‌په‌نجا بكه‌ن‌و هه‌موو شتێك‌و ته‌نانه‌ت گه‌نده‌ڵیش به‌ش بكه‌ن، یه‌كگرتوو ناچێته‌ ناو حكومه‌تێكى له‌و شێوه‌یه‌وه‌، به‌ڵام  ئه‌گه‌ر دڵنیابون میكانیزمى حوكمڕانیى گۆڕاوه‌و فیعله‌ن ئه‌م حوكمڕانیه‌ له‌خزمه‌تى میله‌تا ده‌بێت، ئه‌وكاته‌ قسه‌یه‌كى تریان دەبێت."

سه‌باره‌ت به‌كۆتا قسه‌ى یه‌كگرتوى ئیسلامى بۆ به‌شداریكردنیان له‌حكومه‌ت د. محه‌مه‌د ئاشكرایكرد، "بابه‌تى به‌شداریكردن‌و نه‌كردنى یه‌كگرتوش له‌كابینه‌ى ده‌یه‌مى حكومه‌تى هه‌رێم، له‌ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كگرتوى ئیسلامى كوردستانه‌."