داواکارییەکی سەرۆکایەتی کۆمار لە سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی هەرێم
(0) /
ڕوانگە ـ سەرۆکایەتی کۆمار داوایەک ئاراستەی سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.
لە بەیاننامەیەکدا سەرۆکایەتی کۆماری عێراق،
بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبای ئاراستەی گەلی کورد دەکات و ڕایدەگەیەێت:" پیشەییبونی تەواو و دەستپاکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لەبەڕێوەبردنی پرۆسەی هەڵبژاردندا بەرزدەنرخێنین
هەر لەو بەیاننامەدا، سەرۆکایەتی کۆمار داوا لە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان دەکات لەسەر مێزی دیالۆگی نیشتمانی بنیاتنەرانە کۆببنەوە لەپێناو پێکهێنانی حکومەتی هەرێم لەسەر بنەمای خزمەتی خەڵك و کارکردن بۆ برەودان بە پرۆسەی بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوە و بوژاندنەوەی ئابووری و بەدیهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام
دەقی بەیاننامەکەی سەرۆکایەتی کۆمار
بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە هەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتیی کۆمار پیرۆزبایی لە گەلەکەمان لە هەرێمی کوردستان و سەرجەم لایەن و کوتلە سیاسییەکان دەکات، کە بەشدارییان لەم مافە گرنگە دیموکراسیەدا کردوە، هەروەها پیشەییبونی تەواو و دەستپاکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لەبەڕێوەبردنی پرۆسەی هەڵبژاردندا بەرزدەنرخێنین.
سەرۆکایەتی کۆمار داوا لە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان دەکات لەسەر مێزی دیالۆگی نیشتمانی بنیاتنەرانە کۆببنەوە لەپێناو پێکهێنانی حکومەتی هەرێم لەسەر بنەمای خزمەتی خەڵك و کارکردن بۆ برەودان بە پرۆسەی بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوە و بوژاندنەوەی ئابووری و بەدیهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام.
هەڵبژاردن جگەلەوەی مافێکی دەستوریی بنەڕەتییە، کۆڵەکەیەکی سەرەکییە لە سیستمی دیموکراسیی پەرلەمانیی ئیتیحادیمان، هەروەها جێگای شانازییە بۆ هەموو عێراقییەکان.
لەم روانگەیەوە سەرۆکایەتی کۆمار داوای رێزگرتن لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و ئیرادەی ئازادیی خەڵك دەکات، هەروەها پشتیوانی خۆی بۆ تەواوکردنی رێڕەوی دەستوری و دیموکراسی لەهەرێمی کوردستان دوپاتدەکاتەوە بەجۆرێك یەکڕیزیی نیشتمانی بەهێزبکات و خواستی گەلەکەمان بۆ گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی و پێشکەوتن بەدیبهێنێت.
سەرۆکایەتی کۆمار
2024-10-23

تێبينيێك بنێرە: