وەزارەتی ناوخۆی تورکیا: هێرشێکی ئاسمانیی چڕوپڕمان بۆسەر پێگەکانی پەکەکە لە باکووری عێراق و سووریا ئەنجامداوە
(0) /
ڕوانگە - وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە:" لە وەڵامی هێرشە "تیرۆرستییەکە"ی دوێنێی سەر ئەنقەرە کە تێیدا پێنج کەس کوژران، هێرشێکی ئاسمانیی چڕوپڕیان بۆسەر پێگەکانی پەکەکە لە باکووری عێراق و سووریا بەسەرکەوتوویی ئەنجامداوە و ئاماژەی بەوەشکردووە ئۆپراسیۆنەکانیان بەردەوامی دەبێت.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، ئاشکرایشیکردووە:" لە ئەنجامی ئەو هێرشە ئاسمانییەدا 32 پێگەی پەکەکەیان لەو دوو وڵاتە کردووەتە ئامانج.
دوێنێ چوارشەممە، سێ کەس هێرشیانکردە سەر بنکەی بازرگانیی ئاسمانیی تورکیا، پێنج کەس گیانیانلەدەستدا و 22ـی دیکەش بریندار بوون، یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا رایگەیاند، پەکەکە لە پشت هێرشەکەوە بووە.
تێبينيێك بنێرە: