کۆمەڵی دادگەری بەتەواوەتی دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکان ڕەتدەکاتەوە

(0) / / چاوپێكەوتن / ڕوانگە کۆمەڵی دادگەریی کوردستان هەرێم


Oct 24, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگه ـ ڕاگەیاندنی دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەڕلەمانی کوردستان، نیگەرانی بەشێکی زۆر لە هێز و لایەنەسیاسیەکانی هەرێمی کوردستانی لێکەوتۆتەوە و بەلای بەشێک لەوهێزانەوە گۆڕانکاری گەورە بەسەر دەرئەنجامەکاندا هاتووە و یەکێک لە بەربژێرەکانی کۆمەڵی دادگەری کوردستان ڕایدەگەیەنێت:" ئێمە لە کۆمەڵی دادگەری کوردستان بەتەواوەتی ئەو دەرئەنجامانە ڕەتدەکەینەوە، چونکە زۆر بەڕونی هەست بەوەدەکەین کە بەشێوەیەکی ڕێکخرا و دەستکاری دەرئەنجامەکان کراوە.

سەردار تیلەکۆی، بەرژێر بۆ خولی شەشەمی پەڕلەمانی کوردستان، لەسەر لیستی کۆمەڵی دادگەری کوردستان، بۆ ڕوانگە، ڕایگەیاند:" دەیان بەڵگەی وورد و ڕوون لە بەردەستماندایە کە دەیسەلمێنێت بەئاشکرا گۆڕانکاری لە دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردندا کراوە.

وتیشی:"  هەموو ئەو گۆڕانکاریانەی کە لە دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکاندا کراوە دیارە لە بەرژەوەندی هەردوو پارتی دەسەڵاتداردا کراوە.

سەردار تیلەکۆی، ڕونیشیکردەوە:" ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری کوردستان و ناوەندی هەڵبژاردنی کۆمەڵی دادگەری بەبەردەوام سەرقاڵی لێکۆڵینەوە و بەدواداچون بۆ ئەم پرسە و ئەوان هەوڵدەدەن کۆی ئەو داتایانە کۆبکەنەوە و ڕادەستی کۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقی بکەن و دواتریش بەهاوبەشی لەگەڵ لایەنە ناڕازیەکانی دیکە گفتوگۆلەسەر ئەم پرسەدەکەن و دواتر چاوەڕێ دەکەین کە لە لایەن کۆمیسۆنەوە وەڵاممان بدرێتەوە.